سلێمانی – ٢١ حوزەیرانی ٢٠١٢
کچێکی ١٤ ساڵ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک پارکی ئازادی لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.
ڕووداوەکە لە شەقامی خاک لە نزیک پارکی ئازادی ڕوویداوە، کە تێیدا تەکسیەک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت تووشی پێکدادان بوون.
لە تەکسیەکەدا جگە لە شۆفێرەکە، سێ سەرنشینی تێدابووە کە پێکهاتوون بوون لە دایک، کوڕ و کچێک. قوربانی سەرەکی ئەم ڕووداوە کچە ١٤ ساڵەکە بووە کە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
شۆفێری تەکسیەکە کە ناوی (کەیوان جەمال عەلی)یە، ڕایگەیاندووە کە شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بە خێراییەکی زۆرەوە لە سایدی بەرامبەرەوە هاتووە. بەهۆی ئەم خێرایی زۆرەوە، شۆفێرەکە نەیتوانیوە ئۆتۆمبێلەکەی کۆنتڕۆڵ بکات و لە دەستی وەرگرتووە، ئەمەش بووەتە هۆی پێکدادانەکە.
بە گوتەی بەڕێوبەری هاتوچۆی سلێمانی، شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە تاوان بارکراوە و لە ئێستادا لەژێر لێپرسینەوەدایە.













