لڤین
کریستیانۆ رۆناڵدۆ پلانی خۆی بۆ دوای وازهێنانی لە یاریکردن رادەگەیەنێت و دەڵێت: نامەوێت ببمە راهێنەر.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی NOW لەبارەی پلانی بۆ دوای وازهێنانی لە یاریکردن دەڵێت :’لەم کاتەدا بەهیچ شێوەیەک نامەوێت رۆژێک لە رۆژان ببمە راهێنەری هیچ تیپێک، ئایندەی خۆم وا نابینم، من دوای وازهێنانم لە یاریکردن خۆم لە دەرەوەی تۆپی پێ دەبینمەوە و بروام وایە کاری دیکە دەکەم، بەڵام خودا خۆی دەزانێت لە داهاتوو چی روودەدات’.
هێرشبەرە پۆرتوگاڵییە 39 ساڵانەکە کە نزیکەی 20 ساڵە درێسی هەڵبژاردەکەی دەپۆشێت، رەتیدەکاتەوە واز لە یاریی نێودەوڵەتی بهێنێت :’من لەم کاتەدا ئەوەی دەمەوێت یارمەتیدانی هەڵبژاردەکەمە، دەمەوێت لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال و یۆرۆ یارمەتی هەڵبژاردەکەم بدەم’.
هەروەها دەشڵێت :’ئەگەر رۆژێک لە رۆژان بڕیاری وازهێنانم دا، ئەوا بە کەس ناڵێم و داوای لێبوردن لە کەس ناکەم، بە هەڕەمەکی بڕیاری وازهێنانم لە پۆرتوگاڵ رادەگەیەنم، دڵنیام بڕیارەکەم چاوەڕواننەکراو دەبێت بۆ هاندەران، بەڵام خوێندنەوەیەکی باش بۆ بڕیارەکەم دەکەم ئینجا رایدەگەیەنم’.