لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

سایکۆلۆجیای جەماوەر: بزوێنەرێکی مەترسیدار

pirot wtar2

مێژوونووسی ڕۆمانی تاسیتۆس دەڵێت: “ئەگەر دەتەوێت بزانیت کێ کۆنتڕۆڵت دەکات، ئەو کەسە بدۆزەرەوە کە ناتوانیت ڕەخنەی لێبگریت”. ئازادی سیاسی و ئازادی ڕادەربڕین، وەک ئەوەی ئەمڕۆ بەرەوپێش دەچێت، جگە لە یەکێک لە درۆ گەورەکانی سەردەمی ئێمە هیچی تر نییە. لە وێنەیەکی درەوشاوەدا پێشکەشی خەڵک دەکرێن، بەڵام لە واقیعدا ئازادییەکی ڕێکخراو و ئاراستەکراون کە ئەو هێڵانە نابڕن کە لەلایەن کەسانی دەسەڵاتدارەوە کێشراون.

جەماوەر  وەک دەرچەیەکی سنووردار ئەم “ئازادییە ساختە”یەی پێدەبەخشرێت، لەکاتێکدا “داوەکە” لە دەستی فەرمانڕەوادا دەمێنێتەوە، کە هەرکاتێک بیەوێت دەتوانێت بیکێشێت و هەرکاتێک بیەوێت شلی بکاتەوە. ئیما گۆڵدمان دەڵێت “ئەگەر هەڵبژاردن و دەنگدان هەر شتێک بگۆڕێت، ئەوا دەیکەنە تاوان”.

کاتێک مرۆڤەکان لەناو كۆمەڵێكی زۆردا کۆدەبنەوە، ڕەفتارەکانیان بە شێوەیەک دەگۆڕێت کە ڕەنگە تاکێک چاوەڕێی نەکات ئەگەر بە تەنیا بوایە. ئەمەش ئەوەیە کە مێژوونووسی فەرەنسی گوستاڤ لۆبۆن هەوڵیدا ڕوونی بکاتەوە. لۆبۆن باس لە كۆمەڵێك دەکات لەسەر بنەمای ئەزموونەکانی پێشوو، وەک شۆڕشی فەرەنسا و ئەمریکای لاتین، هەروەها لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردن و پەرلەمان و دەستەی سوێندخواردن و کۆبوونەوەکانی دیکە کە جەماوەر پێکیان هێناوە. ئەو پێی وایە كۆمەڵ هەرگیز بەدوای ڕاستییەکاندا ناگەڕێن، بەڵکو تەنها بەدوای وەهمەکان دەگەڕێن. بۆ نموونە لە ڕێگەی بەڵێنی گەورەوە کۆنترۆڵ دەکرێن ، یان لە ڕێگەی دەستەواژەکانەوە کە لە وەتەرە هەستیارەکان دەدەن کە دەچنە ناو نائاگایی جەماوەرەوە، وە ئارگیومێنتە عەقڵانیەکان و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان بە ڕاستی و بەڵگە تەنها نامۆیان دەکات .

ئەو جەماوەرەی کە لۆبۆن باسی دەکرد، تەنها کۆمەڵێک تاک نەبوون کە خۆیان بە ڕێکەوت کۆبوونەتەوە بەبێ هیچ مەبەستێکی دیاریکراو. بەڵکو مەبەستی ” جەماوەرەی دەروونیی” بوو، کە لە ڕێگەی کارلێکی ئەندامەکانی لەگەڵ پرسە هاوبەشەکاندا دروست بوون، کە ملکەچی کاریگەرییە هاوبەشەکانن.

تایبەتمەندی بنەڕەتی جەماوەر  بریتییە لە تێکەڵبوونی ئەندامەکانی بۆ ڕۆحێکی هاوبەش وهەستێکی هاوبەش کە” جیاوازییە کەسییەکان” لەناو دەبات و ئاستی توانا دەروونییەکان دادەبەزێنێت. ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەو ڕۆحە بەکۆمەڵەی کە لە نێوانیاندا زاڵە، وایان لێدەکات هەست بکەن و بیربکەنەوە و ڕەفتار بکەن.

لە ڕووی دەروونییەوە ئەمە نەخشەی تاکە لەناو كۆمەڵدا” تاك ئاسایشی خۆی لەناو  گروپەکەدا دەبینێتەوە، بەڵام هەست بە ترس دەکات لە تەنها بیرکردنەوە لە هەنگاونان بۆ دەرەوەی كۆمەلەكە. تاك توانای یەکگرتن و کارکردن و بەرهەمهێنانی هەیە لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی بەکۆمەڵدا، بەڵام شایستەی ئەوە نابێت بۆ ڕەنگدانەوە و بیرکردنەوە و ڕەخنەگرتن تییدا.

جەماوەر وەک تاکێک نییە کە بەدوای ڕاستی و بەڵگەدا بگەڕێن. بەڵکو جەماوەر بەدوای سادەییدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی بەپێی” هەست و ئارەزووەکانیان” بەرەو ئەو ئامانجە بڕۆن کە تامەزرۆی دەبن” ئەم ئامانجە زۆرجار لە ناوەوە نایەت، بەڵکو لە مێشکیاندا لە لایەن سەرکردەیەک یان گروپێکەوە دەچێنرێت کە دەزانێت چۆن پاڵنەر و ئاراستەیان بکات. كە دەبێت ئەم سەرکردەیە کاریگەر بێت لەڕێگەی “سۆزەوە” نەك ” عەقڵانی”.

لێ بۆن پێی وابوو هەر کە کۆمەڵێک لەمرۆق یان  بوونەوەر ی دیكە كاتێك کۆدەبنەوە، بە غەریزە خۆیان دەخەنە ژێر دەسەڵاتی سەرکردەیەکەوە. زۆرینە هەمیشە گوێ لە کەسێک دەگرن کە ئیرادەیەکی بەهێزی هەیە و بەو پێیەی ئەو تاکانەی لەناو كۆمەلێكدا کۆبوونەتەوە هەموو ئیرادەیەکیان نییە، هەر لەبەر ئەمەیە بە غەریزە ڕوو لەو کەسە دەکەن کە خاوەنی ئیرادەیە. ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە ژەنەراڵێکی ناو سوپا بە ناوی “ناپلیۆن بۆناپارت”، دواتر بووەتە جێی بایەخ و توانی 100 هەزار کەس کۆبکاتەوە کە ئامادەبن خۆیان بکەنە قوربانی بۆ دۆزی خۆی.

جەماوەر وەک لۆبۆن ڕوونی دەکاتەوە، تەنانەت ئەگەر عەلمانی دەرکەون، بە ناچاری لە پەیوەندییان لەگەڵ دەسەڵاتدا کارەکتەری ئایینی وەردەگرن، سەرکردە دەگۆڕن بۆ بتێک کە دەستی لێدەدرێت و گوێڕایەڵی کوێرانەی بۆ پێشکەش دەکرێت. ئەم هۆشیارییە جەماوەرییە بەتەنها ، لە بەرامبەردا، هەمیشە ڕاستەقینە نییە؛  بەڵكو لەلایەن قەڵەمی بەکرێگیراو و دەنگی پارەدارەوە دەستکاری دەکرێت، کە کاردەکەن بۆ دروستکردنی هۆشیارییەکی درۆینە کە ئامانجی سەرەکییان ئەوەیە کە جەماوەر لە حاڵەتێکی ئارامکردنەوەی هەمیشەییدا بهێڵێنەوە.

لێرەدا قسەکانی سیاسەتمەداری تەنزئامێز جۆرج کارلین وەبیر دێنینەوە “هەرگیز هێزی گەمژەیی جەماوەری بە کەم مەزانە”. لێرەدا داهێنان ئاشکرا دەبێت و ئەوەی خزمەتیان ناکات هیچ بەهایەکی نییە. لە ڕوانگەی ئەوانەوە، ڕاستی هەمیشە لە لای زۆرینەی ژمارەییەوە دەبن. هەرچەند لێکچوونێکی دەروونی لە نێوان جەماوەردا زیاتر  بێت، ڕێگای کۆنترۆڵکردن و ملکەچبوون نەرمتر دەبێت، هەستێکی متمانە بە سەرکردە و فەرمانڕەواکان دەبەخشێت و توانای سەپاندنی دەسەڵاتی خۆیان ئاسانتر دەكات.

جەماوەر  بیرۆکەکان بە گشتی ڕەتدەکەنەوە یان قبوڵیان دەکەن، بەبێ ئەوەی بە ئارەزووی خۆیان باسیان بکەن و شیكاری بۆ بكەن. ئەوەی سەرکردەکان پێیان دەڵێن بە خێرایی داگیرکەری مێشکیان دەبێت و مەیلیان دەبێت بیگۆڕن بۆ کردار و جووڵە. ئەوەی ئیلهامبەخشە، بەرزیان دەکەنەوە ودواتر بە شێوەیەکی خۆبەخشانە پاڵدەنرێن بۆ قوربانیدان.

جەماوەر، تایبەتمەندییە تاکەکەسییە جیاوازەکانیان لەدەست دەدەن. نە عەقڵ و نە زانین نایانپارێزێت لە ڕشتنی هەست. کاتێک تاکێک دەبێتە بەشێک لە جەماوەریك، لە ئەنجامی هاندان و گواستنەوەی هەست و بیرۆکەکاندا، بە جۆش و خرۆشەوە بۆ  بیرۆکە سادەکان هەنگاو  دەنێت. لەوانەیە ئەو کارانە ئەنجام  بدەن کە ئەگەر تەنیا بوونایە هەرگیز نەیاندەکرد، وەک لەناوبردن ، یان خۆ بەختکردن لە پێناو ئامانجێکدا بەبێ ترس لە مردن.

پاڵنەری جەماوەر لە گەورەترین ڕاپەڕین و گۆڕانکارییە مێژووییەکان ، ئەوەیە کە ناوی “سۆز و هەست”ە. لەوانەیە ئەم سۆزە لە ئایین، یان لە پاڵەوانێکی ئیلهامبەخش، یان لە بیرۆکەیەکی سیاسیدا بەرجەستە بێت، وەبگۆڕێت بۆ هێزێکی سەرسەخت کە زاڵ بێت بەسەر مێشکەکاندا و جەماوەر پاڵدەنێت بۆ ئەوەی کوێرانە ملکەچی بێت. بەم شێوەیە سۆز دەبێتە بزوێنەرێکی مەترسیدار، كەجەماوەر کۆدەکاتەوە بۆ بەرگریکردن لێی بەبێ دوودڵی و هەرکەسێک دژایەتی بکات دەیگۆڕێت بۆ نەیار و دوژمن.

 

 

author copy 2
د.پیرۆت محمد امین
لڤین پرێس
Scroll to Top