لڤین
روانگەی سووری بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاشکرایکرد، لە ئەمساڵدا، ئیسرائیل 63 جار هێرشی کردووەتە سەر خاکی سووریا و لە ئەنجامدا 35 کەس کوژراون کە 15 کەسیان سڤیل بوون.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بارەگاکەی لە لەندەنە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، 50 لە هێرشەکان، ئاسمانی و 10 شیان زەمینی بوون، لە ئەنجامدا 35 کەس کوژراون کە نۆ لە کوژراوەکان لە وەزارەتی بەرگری بوون و دوو کەسیان ناسنامەیان دیارنەبووە، 15 کەسی دیکە لە کوژراوەکان سڤیل و نۆ کەسیشیان هاوڵاتیی بوون کە چەکیان هەڵگرتووە.
لە کانوونی دووەم، ئیسرائیل پێنج جار خاکی سووریای کردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە پێنج کۆگای چەک و کەلوپەلی جەنگی کردووەتە ئامانج، لە ئەنجامی هێرشەکانی دا سێ کەس کوژراون کە یەکێکیان سڤیل بووە.
لە ماوەی مانگی شوباتدا، ئیسرائیل 13 هێرشی کردووەتە سەر 16 ئامانج لەناو خاکی سووریا، 11 یان ئاسمانی و دوو هێرشیان زەمینی بوون، لە ئەنجامدا پێنج کەس کوژراون، کە دووانیان سڤیل بوون.
بەگوێرەی ئامارەکانی روانگەی سووری لە مانگی ئازاردا، ئیسرائیل 20 هێرشی کردووەتە سەر ئەو وڵاتە، لە ئەنجامدا 11 هاوڵاتیی سڤیل کوژراون، لەگەڵ ئەندامێکی پرۆسە سەربازییەکانی سووریا.
لە ماوەی مانگی نیساندا، روانگەکە شەش هێرشی ئیسرائیلی تۆمارکردووە، کە چواریان ئاسمانی و دووانیان زەمینی بوون، لە ئەنجامدا 13 کەس کوژراون، کە چواریان سەر بە وەزارەتی بەرگریی سووریا بوون.
لە مانگی ئایاریشدا، ئیسرائیل 11 جار هێرشی کردووەتە سەر خاکی سووریا، کە سەرجەم هێرشەکانی ئاسمانی بوون، لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتیی سڤیل کوژراون و 12ـی کەسی دیکە برینداربوون، کە چوار لە بریندارەکان سڤیل بوون.
لە مانگی حوزەیرانیشدا بەگوێرەی روانگەی سووری تاوەکو ئێستا، ئیسرائیل پێنج جار هێرشی کردووەتە سەر خاکی سووریا و نۆ ئامانجی بۆردوومانکردووە.