لڤین
بەهۆی کەمی بەرهەم و زۆری خواست، لە سەرەتای ئەم مانگەوە کورتهێنانی کارەبا لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە رۆژێکدا گەیشتووەتە 12 هەزار مێگاوات.
بەگوێرەی ئاژانسی تەسنیم، بڕی بەکارهێنانی کارەبا لە ئێران گەیشتووەتە 56 هەزار مێگاوات لە رۆژێکدا و لە کاتێکدا کورتهێنان 12 هەزار مێگاواتە.
حەسەن کەریمی، بەرێوەبەری بەڕیوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای ئێران رایگەیاندووە، دەکرێت لە هەفتەی داهاتووەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانی گەرما بڕی بەکارهێنان بگاتە نزیکەی 68 هەزار مێگاوات لە رۆژێکدا.
بەگوێرەى تەسنیم، چاوەڕواندەکرێت لە مانگی تەممووزی ئەمساڵ کورتهێنانی کارەبا لە رۆژێکدا بگاتە نزیکەی 25 هەزار مێگاوات.
لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا، کورتهێنانی کارەبا گەیشتبووە 18 هەزار مێگاوات لە مانگی ئەیلولیشدا 20 هەزار مێگاوات بوو، لەو دوو مانگەدا بەکارهێنانى کارەبا زۆرترینە.
کۆمپانیای بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبای ئێران، هۆکارى کێشەى کارەبا بۆ کەمی سوتەمەنی لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەگەڕێنێتەوە.