لڤین
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ یەکەمجار لە رێگەی تیم مۆبایل، پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بە هاوڵاتییەکی نەخۆش لە شاری سلێمانی درا.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی لڤین کەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەڕێوبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی، وەک یەکەم پارێزگا لە هەرێمی کوردستان توانرا تیم مۆبایل سەردانی ماڵی هاوڵاتییەکی نەخۆش بکەن و لە ماوەیەکی کەمدا، سەرجەم رێکارەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی بۆ جێبەجێبکرێت.
دەشڵێت، تیم مۆبایل تەنها لە خزمەتی هاوڵاتییانی نەخۆش و پەککەوتەدایە.