لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

نەتانیاهوو کوژرانی محەمەد سنواری پشتڕاستکردەوە

AP scaled

لڤین

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کوژرانی سەرکردەی یەکەمی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینیی لە کەرتی غەززە پشتڕاتکردەوە، کە بە یەکێک لە پلانداڕێژانی هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەر ئەژماردەکرێت.

بنیامین نەتانیاهوو، لە دانیشتنێکی کنێسەتی ئیسرائیل، کوژرانی محەمەد سنوار، سەرکردەی یەکەمی بزووتنەوەی حەماسی یەکلاکردەوە.

لە دانیشتنی گشتیی کنێسەتی ئیسرائیل، نەتانیاهوو گوتوێتی، “محەمەد سنوارمان لەناو برد”.

پێشتر میدیای ئیسرائیل بڵاویکردبووەوە، محەمەد سنوار لە بۆردوومانێکی سوپای ئیسرائیلدا لە کەرتی غەززە لەم مانگەدا کراوەتە ئامانج و کوژراوە، بەڵام کوژرانی سنوار لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ئیسرائیلەوە پشتڕاستنەکرابووەوە، تاوەکو ئەمڕۆ نەتانیاهوو بە فەرمی یەکلایکردەوە.

محەمەد سنوار، تەمەن 50 ساڵ، بە یەکێک لە ئەندازیارەکانی گەردەلوولی ئەقسا دادەنرێت، یەکێکبوو لە فەرماندە دیارەکانی کەتیبەکانی عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس.

بەرپرسێکی پێشووی مۆسادی ئیسرائیل بە رۆژنامەی تەلەگرافی راگەیاندووە، “چوار کەسی سەرەکی لە پشت هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەرەوە بوون، محەمەد سنوار 100% یەکێکبووە لەو چوار کەسە”.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ئێوارەی ١٣ـی ئایار، هێرشیانکردەسەر دەوروبەری نەخۆشخانەی ئەوروپیی غەززە لە رۆژهەڵاتی خان یونس، سوپا رایگەیاند، تونێلێکیان کردووەتە ئامانج کە رەنگە محەمەد سنوار، برای یەحیا سنوار، سەرۆکی حەماس خۆی تێدا حەشاردابێت.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks