لڤین
خالید شیمال، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، یەدەگی ئاوی عێراق بۆ نزمترین ئاستی لەماوەی 80 ساڵی رابردودا دابه‌زیوە، ئەوەش بەهۆی كەمی باران لە وەزارەتی بارانبارینی ئەمساڵ و کەمبونەوەی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو لە هه‌ردو ڕوباری دیجلە و فورات.
خالید شیمال، ئەمڕۆ یەكشەممە لە پەراوێزی پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوی بەغدا ڕایگەیاند، یەدەگی ئاوی عێراق بۆ نزمترین ئاستی لەماوەی 80 ساڵی رابردودا دابه‌زیوه.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری دابه‌زینی ئاستی یه‌ده‌گی ئاوی عێراق بۆ كەمی باران لە وەرزی بارانبارین و کەمبونەوەی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو لە هه‌ردو ڕوباری دیجلە و فورات گەڕاندەوە.
خالید شیمال باسی لەوەشكردوە، ئاستی ئاو به‌راورد به ساڵی ڕابردو، واته ساڵی 2024 زۆر كه‌متر بوه‌ته‌وه، بۆیه ناچارن ڕوبەری ئەو زەوییە کشتوکاڵییانەی لە هاویندا به‌ربومیان تێدا چێنراوه، کەم بکەنەوە.
ئەوەشیخستەڕو، عێراق کەمتر لە 40%ـی شایستەی خۆی له ئاوی هه‌ردو ڕوباری دیجلە و فورات وەردەگرێت. هەروەها یەدەگی ستراتیجیی ئاو له ساڵی ڕابردو به‌راورد به‌م ساڵ باشتر بوە، بەو پێیەی دو هێندە بوە.
ئەوەشی وت “لە سەرەتای وەرزی هاویندا بڕیار بو عێراق لانیکەم 18 ملیار مەتر ئاوی هەبێت، بەڵام ئێستا نزیکەی 10 ملیار مەتر سێجای هه‌یه”.