لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

بۆ هاوردەی گاز وەزیری کارەبای عێراق گەیشتە تورکمانستان

cedb fe d d bdbc

لڤین

بۆ خێراکردنی رێکارەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستی هاوردەی گاز بۆ عێراق، وەزیری کارەبا گەیشتە تورکمانستان.

نووسینگەى راگەیاندنی زیاد فازڵ، وەزیری کارەبای حکومەتی عێراق، گوتى “سەردانەکە بۆ خێراکردنی رێکارەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستی هاوردەی گازە لە تورکمانستانەوە بۆ عێراق”.

گرێبەستی هاوردەی گاز لە تورکمانستانەوە لە 19ـی تشرینی یەکەمی 2024ـەوە واژۆکراوە ئەوەش بەئامانجی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی وزە لە وڵات و چارەسەری کێشەی کارەبا.

بەگوێرەی رێککەوتنەکەى عەشقئاباد کە تاوەکو ئێستا نەکەوتووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، تورکمانستان رۆژانە بڕی 20 ملیۆن مەتر سێجا لە گازی سروشتی دەداتە بەغداد، ئەو بڕەش 60٪ـی پێداویستی وێستگەکانی کارەبای عێراق کە پشتی بەستووە بە گاز دابیندەکات، بەتایبەتی لە حاڵەتی وەستانی هاوردەی گازی ئێران، هاوکات کۆمپانیای لۆکستۆنی ئێنرجی سویسری بەرپرسیارێتی و ئەرکی گواستنەوەی گازەکەی گرتووەتە ئەستۆ.

بەگوێرەى رێککەوتنەکە، بەغداد راستەوخۆ لە رێگەی بانکی بازرگانییەوە پارەکە دەگوازێتەوە بۆ بانکی فەرمیی تورکمانستان و بەشێک لەو گازەشی هاوردە دەکرێت دەدرێتە ئێران لەبری گواستنەوەی گازەکە بە هێڵی گواستنەوەی گازی ئێران بۆ عێراق.

لە رۆژانى رابردوودا وەزارەتى کارەباى عێراق لە راگەیەندراوێکدا لە زارى سەعد فەریح، بەڕێوەبەرى سوتەمەنى لە وەزارەتی کارەبا ئاماژەى بەوەکردووە، لە مانگى ئایاردا هەناردەى گازى سروشتى لە ئێرانەوە بۆ عێراق بەشێوەیەکى بەرچاو کەمیکردووە و لە 45 ملیۆن مەتر سێجاوە دابەزیوە بۆ 20 ملیۆن مەتر سێجا، ئەوەش وایکردووە، بەرهەمهێنانى کارەبا سێ هەزار و 500 مێگاوات کەمبکات.

بەگوتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتى کارەبا، ئاڵنگاریی گەورە لە مانگى حوزەیرانى داهاتوودا دەبێت، بەو پێیەى پێویستە رۆژانە 55 ملیۆن مەتر سێجا گازى سروشتى لە ئێرانەوە بگاتە عێراق، لە حاڵەتى بەردەوامبوونى دۆخى ئێستاش، بەرهەمێنانى کارەبا پێنج هەزار و 300 مێگاوات کەمدەکات.

بەگوێرەى بڕى گازى هەناردەکراو لە ئێرانەوە، بەرهەمهێنانى کارەبا لەعێراق، دەگۆڕێت و رۆژانە لەنێوان 18 بۆ 20 هەزار مێگاوات کارەبا دابیندەکات، لەکاتێکدا عێراق پێویستى بە 40 هەزار مێگاوات کارەبا هەیە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks