لڤین
سەندیکاى رۆژنامەنووسانى کوردستان لقى سلێمانى، رایگەیاند، میكانیزمی سكاڵا و دادگاییكردنی رۆژنامەوانان دیاریكرا و لەمەولا بە یاساى ژمارە 35ـى ساڵی 2007 دادگاییدەکرێن.
سەندیکاى رۆژنامەنووسان لقى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا، ئەوەى خستووەتەڕوو، دوو دادگا لە سلێمانی تایبەتمەند كراون بۆ سكاڵا و دۆسییەکانى رۆژنامەوانان لە چوارچێوەی پیادەكردنی یاسای ژمارە 35ـى ساڵی 2007.
لە راگەیەندراوەکەی سەندیکای رۆژنامەنووساندا هاتووە، دوو دادگا لە سلێمانی تایبەتمەند كراون بۆ سكاڵا و كەیسەكانی رۆژنامەوانان لە چوارچێوەی پیادەكردنی یاسای ژمارە 35ـى ساڵی 2007.
ئاماژە بەوەشکراوە، بۆچوونی دادوەران هەمان بۆچوونی میدیاكار و سەندیكای رۆژنامەنووسان بووە سەبارەت بەو دۆسییانەى میدیایین و جیاكردنەوەیان لەو بابەتانەی بەناوی میدیاوە دەكرێن و بانگێشتكردنی میدیاكار بۆ بەردەم دادگا بەگوێرەى بڕگە و ماددەكانی یاسای رۆژنامەوانی دەبێت.
پێشتر سەرۆکاایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/1ـی تایبەتکردبوو بە بینینی ئەو سکاڵایانەی پەیوەندیدارن بە رۆژنامەوانان لەناو شاری سلێمانی.
بەوپێیەش رۆژنامەوان زیندانی ناکرێت و لەکاتی گرتنەبەری رێکاری یاسایی لەبەرامبەری، کە پەیوەست بێت بە پیشەکەیەوە، پێویستە سەندیکای لێ ئاگاداربکرێتەوە.
بەگوێرەی بڕیارەکە، لە پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە، داواکان رەوانەی دادگای کەتنی سلێمانی/ 6، دەکرێن بۆ یەکلاکردنەوەیان