لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ئۆجەلان: ناکرێت هیواى ئۆندەر بۆ ئاشتى بە نیوەناچڵى بەجێبهێڵدرێت

n

لڤین

عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانییکراوی پەکەکە لەبارەى کۆچى دوایی سڕى سورەییا ئۆندەر، پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی پارتی دەم و ئەندامی شاندی ئیمراڵی پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت: ” گەلەکەمان هاوڕێیەکى گەورەى لەدەستچوو”.

پاش کۆچی دوایی سڕی سورەییا ئۆندەر کە ئەندامی شاندی ئیمراڵی بوو ، ئۆجەلان لە پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشیدا، ئاماژەی بەوەکرد، ئەنادۆڵ و تورکمانەکان رۆڵەیەکى مەزنیان لەدەستدا، دەشڵێت: “گەلەکەمان هاوڕێیەکى گەورەى لەدەستچوو”.

ئۆجەلان لەبارەی دوایین دیداری نێوانیان لەگەڵ ئۆندەر کە 27ی شوبات رۆژی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیی بووە، دەڵێت: “بەدەستى خۆى دوا رستەى پەیامەکەى نووسی و داواشیکرد هەر خۆی بیخوێنێتەوە”.

رێبەرە زیندانییکراوەکەی پەکەکە لەبارەی خواستی ئۆندەر بۆ ئاشتی دەشڵێت: ” خاوەنى توانایەک بوو شارەزایانە کارە نەرێنییەکانى بۆ ئەرێنى دەگۆڕی و زۆر باش دەیزانى ئاشتى چەند سوود بە هەمووان دەگەیەنێت، هەربۆیە ناکرێت هیواى ئۆندەر بۆ ئاشتى بە نیوەناچڵى بەجێبهێڵدرێت”.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks