لڤین
کۆشکی کرێملن رایگەیاند، ڤيلادیمير پوتن، سەرۆکی رووسیا بڕیاری ئاگربەستێکی سێ رۆژەی لە هەشت تاوەکو 10ـی ئایاری داهاتوو دەرکردووە، کە هاوکاتە لەگەڵ یادکردنەوەی رۆژی سەرکەوتنی مۆسکۆ لە جەنگی دووەمی جیهانى.
کرێملین ئاماژەی بەوەشکردووە، رووسیا پێیوایە لایەنی ئۆکرانی ئاگربەستەکە قبوڵدەکەن، لە ئەگەری پێشێلکردنیشی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی رووسیاوە وەڵامێکی گونجاو و کاریگەر دەدرێتەوە.
دوايین ئاگربەستی نێوان رووسيا و ئۆکرانيا لە 20ـی ئەم مانگە و لە جەژنی هەستانەوەی کریستیاندا بۆماوەی 30 کاتژمێر چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
پیشتريش سێرگی لاڤرۆڤ، وەزيری دەرەوەی رووسيا رايگەياندبوو، ئامادەی ئاگربەستی بێ مەرجن لەگەڵ ئۆکرانيا، دەشڵێت “داننان بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی مۆسکۆدا يارمەتيدەر دەبێت لە بەرەوپێشبردنی ئاگربەستدا”.