لڤین
ئەندامێكی تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی سی پی تی ئەمریكی رایگەیاند، لەماوەی سێ رۆژدا، سوپای توركیا 97 جار بۆردومانی سنوری قەزای ئامێدی كردوە.
كامەران عوسمان، ئەندامی تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی سی پی تی ئەمریكی، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، کاتژمێر 7:50 خولەکی ئێوارەی دوێنێ، هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیا، بەچڕی هێرشیان کردە سەر گەلی مێوین، لە چیای مەتینا لە سنوری گوندەکانی بەلاڤە و گوهەرزێ لە قەزای ئامێدی.
وتوشیەتی، کاتژمێر 10:32 خولەکی هەمان ئێوارە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، 5 جار بۆردومانی هەمان شوێنیان کرد.
ئاماژەی بەوەشداوە، کاتژمێر 10:05 خولەک تاوەکو 11:20 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، 53 جار گوندەکانی “مژێ، کەفنە مژێ، سپیندارێ و گرگاشێ”یان لە بەری گارە، لە سنوری قەزای ئامێدی، لە پارێزگای دهۆک تۆپبارانکرد.
كامەران عوسمان ئاشكراشیكردوە، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردودا، سوپای تورکیا زیاتر لە 97 هێرش و بۆردومانی بۆسەر چیا و گوندەکانی سنوری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک ئەنجامداوە.