لڤین
لە شەوێکی ئەفسووناوییدا لە نێو یاریگای ئیمارات ئارسیناڵ بردنەوەیەکی گەورەی 3-0ی بەسەر ریال مەدرید تۆمارکرد کە گۆڵی یەکەم و دووەم لە خولەکەکانی 58 و 70 لە رێگەی لێدانی راستەوخۆ لەلایەن دێکلان رایسەوە تۆمارکرا.
بەو دوو گۆڵە، رایس بوو بە یەکەمین یاریزان لە مێژووی چامپیۆنزلیگد له یارییەکی قۆناخی کرانەدەرەوە دوو گۆڵ بە لێدانی راستەوخۆ تۆماربکات.
گەنەرز جارێکیتر گەڕانەوە بۆ سەر تۆڕی تیبۆ کۆرتوا و ئەمجارە لە خولەکی 75 و لە رێگەی میگێل مێرینۆی ئیسپانیی. بەو ئەنجامەش ئەرکی ریالیان بۆ یاریی گەڕانەوە هێندەیتر قورسترکرد.