لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

رۆیتەرز: ئەمریکا رۆڵی سەرەکی لە رێککەوتنی عەبدی و شەرعدا گێڕاوە

مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع لە کاتی واژۆکردنی رێککەوتنەکەدا

لڤین

شەش سەرچاوە دەڵێن، ئەمریکا هانی هاوپەیمانە کوردەکانی سووریای دا بۆ گەیشتن بەرێککەوتنە “گرنگەکەی” رۆژی دووشەممە لەگەڵ حکومەتی دیمەشق، ئاماژەیانبەوەکردووە رێککەوتنەکە دەتوانێت ململانێی زیاتر لە باکووری سووریا دووربخاتەوە لە کاتێکدا کە نادڵنیایی هەیە لەسەر مانەوەى هێزەکانی ئەمریکا کە لە ناوچەکە جێگیرکراون.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییانە بۆ ئاژانسى رۆیتەرز ئاماژەیان بەوەکردووە، جەنەڕاڵ مایکل کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا “سێنتکۆم”، رۆڵێکی کاریگەری لە بەئەنجامگەیشتنی رێککەوتنەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریا دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی راگوزەرى سووریا هەبووە.

بە گوتەی بەرپرسەکان، بیرکردنەوەی ئیدارەی ئەمریکا بەو ئاڕاستەدا بووە، کە هێزەکانی سووریای دیموکرات ناتوانن بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە بەرامبەر فشارەکانی تورکیا و حکومەتی نوێی سووریادا خۆڕابگرن، لەبەرئەوە بژاردەی رێککەوتنیان پێباشتر بووە.

بەرپرسە ئەمریکییەکان راشیانگەیاندووە، بەمنزیکانە هیچ ئاماژەیەک بۆ کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا نییە، بەڵام پنتاگۆن دەستیکردووە بە داڕشتنی پلانێک بۆ ئەگەری کشانەوە لەو وڵاتە، لە کاتی فەرمان پێدانیاندا.

ئارۆن لوند، لە ناوەندی سینچری ئینتەرناسناڵ بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، “ئەمریکا بەدوای رێگایەکدا دەگەڕێت بۆ کشانەوە لە سووریا، بەبێ کەوتنەوەی ئاژاوە و لێکەوتەی خراپ، بۆ ئەمەش رێککەوتنی نێوان لایەنە و گرووپەکانی سووریا بە باشترین بژاردە دەزانن”.

لوند گوتوشیەتی، جگە لەوەی ئەو رێککەوتنە دەبێتە هۆی رێگەگرتن لە روودانی شەڕ لە نێوان هێزە کوردییەکان و ئیدارەی نوێی سووریا، هاوکات رێگریش دەکات لە تورکیا، بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان.

جگە لەوەش، بەرپرسانی ئەمریکا بۆ ئاژانسەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە، رێککەوتنەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، لە ساتەوەختێکی چارەنوسسازدا بووە، لەکاتێکدا شەرع لەژێر فشاری ئاڵۆزییەکانی کەناراوەکانی وڵاتەکەدا بوو و فشارەکانی تورکیاش بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات زیاتر چڕبوونەتەوە، بە گوتەی ئەو بەرپرسانە، بۆ دەربازکردنی هەردوولایەن و دەرهێنانیان لەژێر ئەو فشارانە، ئەمریکا رۆڵی سەرەکی لە گەیشتن بەو رێککەوتنە گێڕاوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks