لڤین
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهاندا دەستی بەبەرزبوونەوە کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 901 دۆلار، ئەویش دوای ئەوەی دوێنێ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخەکەی دوو هەزار و 855 دۆلار بوو.
لە لایەکی دیکەشەوە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت:
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 518 هەزار دینار
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 607 هەزار دینار
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 691 هەزار دینار