لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

Web x

لڤین

کەشناسی هەرێم دەستپێکردنەوەی بارانبارینی لە ناوچە جیاوازەکان ڕاگەیاند، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانى گەرمى دوێنێ.

دەشڵێت، سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەوردەبێت پاشان لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ هاتنى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور بۆ سەر ناوچەکانى باشورى هەرێم و بەشێک لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان و دەسپێکردنى بارینى نمە باران بەتایبەت لە کاتەکانى درەنگانى شەودا.

باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما لە ڕۆژدا بەرزدەبێتەوە و لە شەودا کەمێک نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 17 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى

دهۆک: 15 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى

سۆران: 14 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks