لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

لە چوار پارێزگای تورکیا بەهۆی بەفرەوە خوێندن راگیرا

بەرزاییەکانی هەکاری کە چوار مەتر بەفری لێ کەوتبوو پاک کرایەوە

لڤین

لە دوو پارێزگای تورکیا و دوو پارێزگای باکووری کوردستان، بەهۆی شەپۆلی بەفربارینەوە خوێندن راگیرا.

لە هەریەک لە پارێزگاکانی گوموشهانە و بایبورت لە باکووری تورکیا و لە پارێزگاکانی چەولیگ و دێرسیم لە باکووری کوردستان بە هۆی کاریگەری ئەو شەپۆلی بەفرەی رووی لە ناوچەکە کردووە، خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن راگیرا.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن پارێزگای چەولیگەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، لە ناوەند و پێنج شارۆچکە بەهۆی شەپۆلی چڕی بەفربارین و نالەباریی کەشوهەوا، خوێندن لە خوێندنگە و زانکۆکان راگیراوە.

هاوکات پارێزگای دێرسیم بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو ئاستەنگانەی لە هاتوچۆدا رەنگە دروست ببن لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە چڕەی بەفربارین کە پارێزگاکەی گرتووەتەوە، لە ناوەند و سەرجەم شارۆچکەکان رۆژی 4ـی ئازاری 2025، لە ناوەندەکانی خوێندن کراوەتە پشوو.

لە تورکیاش لە دوو شارۆچکەی پارێزگای گوموشهانە و شارۆچکەیەکی سەر بە بایبورت، بەهۆی ئەو شەپۆلە چڕەی بەفربارین کە رووی لە پارێزگاکان کردووە، پشوو لە ناوەندەکانی خوێن راگەیەندراوە. هاوکات فەرمانبەرانی دووگیان، خاوەنپێداویستیی تایبەت مۆڵەتیان پێدراوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks