لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

مستەفا کازمی: کوردستان لە زۆر سێکتەردا سەرکەوتوو بووە

kazmi

لڤین

سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كەمتەرخەمی و شرۆڤەی جیاوازەوە داواكاری زۆر هەبوون بۆ ڕێكخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دەشڵێت: سیستمی فیدڕاڵی، کە لە دەستوور چەسپاوە ئەو مافە بە کورد دەدات بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری ئیداری و سیاسی.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لەمیانی بەشداریکردنی لە دیدارێکی تەلەفزیۆنی (ئای نیوز) ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە زۆر سێکتەردا سەرکەوتوو بووە، لەوانەش پەروەردە و ژێرخان و فەراهەمکردنی ئامرازەکانی خۆشگوزەرانی، کەچی پارێزگاکانمان لە پاشەکشەدان.

وتیشی، “سیستمی فیدڕاڵی کە لە دەستوور چەسپاوە ئەو مافە بە کورد دەدات، کە خۆیان بەشێک لە کاروبارە ئیداری و سیاسییەکان بەڕێوە ببەن، بەداخەوە جۆرێک لە بەکەم سەیرکردن و تێڕوانینی شۆڤێنی لەلای بەشێک لە بەرپرسانی عێراق بەرامبەر بە کورد هەیە”.

جەختیشی كردەوە، پێویستە ئەو جۆرە بیركردنەوەیە نەهێڵدرێت و دان بنرێت بەوەی ئەوانیش هاووڵاتی عێراقین و دەبێت ڕێزگرتن لەسەر بنەمای هاووڵاتی بوون بێت و بەشێك لە مافەكانی خۆیان پێ‌ بدرێت.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks