لڤین
ڕێكخراوی (CPT) ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت: ئێران و توركیا 225 بنكه و باره‌گای سه‌ربازی نوێیان له ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه، كه به قوڵایی (35) كیلۆمه‌تر هاتوونه‌ته نێو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
كامه‌ران عوسمان، ئه‌ندامی تیمی كوردستانی عێراقی ڕێكخراوی سی پی تی ئه‌مه‌ریكی، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندوه: ئێران ده‌ستیكردووه به دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی نوێ له‌سه‌ر سنوره‌كان و زیاتر له 151 بنكه‌ی دروستكردووه، له كاتێكدا توركیا 74 بنكه و باره‌گای له ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم بونیاتناوه.”
گوتیشى: ئێران به قوڵایی 5 بۆ 10 كیلۆمه‌تر له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان بنكه سه‌ربازییه‌كانی دروستكردووه، به‌ڵام توركیا 35 كیلۆمه‌تر هاتووه‌ته نێو خاكی هه‌رێمه‌وه و بنكه‌ی سه‌ربازی داناوه.”
هاوكات به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی پاسه‌وانی سنوری عێراق، ئێران و ته‌نانه‌ت عێراقیش ره‌بیه‌و خاڵی سه‌ربازییان له‌و ناوچانه دروستكردووه كه به (سفری حدودی) ناسراون و سنوری ده‌وڵه‌تێك له ده‌وڵه‌تێكی تر جیاده‌كه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده نابێت خاڵی سه‌ربازی ببرێته ئه‌و شوێنانه.