لڤین
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێم رێککەوتوون بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە. دەشڵێت، لێکتێگەیشتنی باشیان لەگەڵ هەرێم هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ئەنجامداوە و لێکتێگەیشتنی باش و گرنگ لە نێوانیاندا هەیە سەبارەت بە پرسی هەناردەی نەوت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ هەرێم گەیشتوونەتە رێککەوتنێک کە گەرەنتی کاری هاوبەش دەکات بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆری نێوان هەرێمی کوردستان بۆ تورکیاوە و گەیشتنی نەوتی هەرێم بە بەندەری جەیهانی تورکیا.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، سەرجەم رێکارەکانی هەناردەی نەوتی هەرێم تەواو کراوە و چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای مانگی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا دەستپێبکاتەوە.