لڤین
ڕێكخراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی مەهیار سەفەری دوای سێ ڕۆژ لە ون بونی، تەرمەكەی دۆزرایەوە بە هۆی کەوتنەخوارەوەی لە شاخ برینداربوە و توانای ڕۆیشتنی نەبوە هەر لەوێ لە سەرمادا ڕەق بوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.
ڕێكخراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردو تەرمی مەهیار سەفەری کۆڵبەری تەمەن 21 ساڵان لەلایەن خەڵکەوە دۆزرایەوە، كە خەڵکی شاری مەریوانە و بەهۆی سەرمابردویەوە گیانی لە دەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەهیار سەفەری لە شەوی دوشەممەی رابردو لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنوری “هەنجیران”ی شاری مەریوان ون ببوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و یەکێک لەو کەسانەی کە تەرمی ئەو کۆڵبەرەی دۆزیوەتەوە، “مەهیار سەفەری بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە شاخ برینداربوە و توانای ڕۆیشتنی نەبوە هەر لەوێ لە سەرمادا گیانی لەدەستداوە”.
بەگوێرەی زانیارییەكانی هەنگاو، تەرمی ئەو کۆڵبەرە لاوە بۆ پزیشکی دادوەری شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گواستراوەتەوە.