لڤین
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه نابێت سوریا ببێته گۆڕه‌پانی ململانێ و ئاماده‌یی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه به تایبه‌ت توركیا ده‌ربڕی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌نداره به‌و پێشهاتانه‌ی له ناوچه‌كه رووده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌غدا پێشوازی له هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرد و له دیدارێكدا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و سوریایان تاووتوێ كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان له پێناو سه‌قامگیریی ناوچه‌كه كردووه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سودانی وتی: “عێراق ئاماده‌یه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه بكات به تایبه‌ت توركیا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیداره به‌و پێشهاتانه‌ی له ناوچه‌كه رووده‌ده‌ن”.
سودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه حكومه‌ته‌كه‌ی به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنانه ده‌كات كه له سه‌ردانێكیدا بۆ توركیا له تشرینی دووه‌می 2024 له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته واژۆی كردوون.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی مكوڕه له‌كاركردن له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی رێگه‌ی گه‌شه‌پێدان.