Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

لە ئەمەریكا بەفەرمانی ترەمپ دەست بە دەركردنی كۆچبەران كرا

abed

لڤین

دوای دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمەریكا، ئەمڕۆ هەینی بەفەرمی لە ئەمەریكا دەست بە دەركردنی كۆچبەرە نایاساییەكان كرا و بۆ ئەم مەبەستەش وەك قۆناغی یەكەم سەدان كۆچبەر رەوانەی وڵاتەكانیان دەكرێنەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەمەریكا بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ هەینی بەفەرمی پەڕاوی 538 كۆچبەری نایاسایی تەواو كرا بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا رەوانەی وڵاتەكانیان بكرێنەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە یەكەم رۆژی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی ئەمەریكا لە رۆژی 20ی ئەم مانگە، واژۆی لەسەر بڕیاری دەركردنی كۆچبەرە نایاساییەكانی لە ئەمەریكا كردبوو.

ترەمپ لە یەكەم وتاریدا لە رۆژی دەستبەركابوونی رایگەیاندبوو كە باری لەناكاو لە باشووری ئەمەریكا لەسەر سنووری مەكسیك رادەگەیەنێت و هێزی زیاتری ئەمنی بۆ ئەو شوێنانە دەنێرێت بە مەبەستی رێگریكردن لە هاتنی كۆچبەری نایاسایی.

لڤین پرێس
Scroll to Top