Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

88%ـی کەرتی غەززە لەناوچوە و 14 هەزار منداڵ کوژراون

Destruction of Khan Younis After Israeli Army Withdrawal

لڤین

دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین رایگەیاند، 14 هەزار و 500 منداڵی فەلەستینی لە هێرشەکانی حەمماس و سوپای ئیسرائیل کوژراون، دەشڵێت: 88%ـی قوتابخانەکان لەناوچون و 600 هەزار منداڵ لە خوێندن بێبەشبون.

ئۆنروا ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کەرتی غەززە، دەستڕاگەیشتن بە چالاکییەکانی پشتگیریی فێربون، کات بەسەربردن و تەندروستیی دەرونیی دابیندەکات و لەڕێگەی 86 شوێنی فێربوونی کاتییەوە، زیاتر لە 18 هەزار منداڵ دەخاتەوە بەر خوێندن.

هاوکات، بەهۆى لەشکرکێشیی و بۆردوومانەکانى سوپاى ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتى غەززە، 47 هەزار و 283 کەس کوژران و زیاتر لە 111 هەزارى دیکەش برینداربون، کە بەوتەى وەزارەتى تەندروستیى کەرتى غەززە، زۆرینەى کوژراو و بریندارەکان ژن و منداڵن، بەوهۆیەشەوە ژێرخانى پەروەردە، وەکو سەرجەم کەرتەکانى دیکە وێرانبووە.

جولیەت توما، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و زانیاری گشتی UNRWA دەڵێت: ستافەکەمان زۆر بە وردی کاردەکان بۆ دابینکردنی یارمەتییە مرۆییە پێویستەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین، لەگەڵ ئەوەشدا روبەڕوی چەندین ئاستەنگ دەبنەوە کە دیارترین یاسایەکە کە لەلایەن کنێستەوە دەرچوە سەبارەت بە راگرتنی کارەکانی ئۆنروا لە خاکی فەلەستین.

لە 19ـى ئەم مانگەشەوە ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل راگەیەندراوە و ئاوارەکان بەردەوامن دەستیانکردوە بە گەڕانەوە بۆسەر ماڵ و خانووە روخاوەکانیان.

لڤین پرێس
Scroll to Top