Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

هاوردەی ته‌ماته‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

tamata iran

لڤین

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنی لەگەڵ عێراق ڕاگەیاند و دەڵێت”له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ست به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ته‌ماته له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ین”.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایاگەیاند، لە ڕۆژی یەکشەممەوە، 26-01-2025، هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە بۆ ناو هەرێم قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ین.

ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، هەوڵەکانی بۆ دانانی یەک ڕۆژژمێری کشتوکاڵی لە سەرتا سەری عێراق چڕکردۆتەوە، و پابەندە بە ڕێککەوتنی ڕۆژمێری کشتوکاڵی عێراقی، لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکانی جووتیاران بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆیی زیادبێت و جووتیاران سوودمەندبن، هاوکات داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین، پابەندی هەمان ڕێککەوتن بن.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئەمساڵ بە هۆی کەمی ڕێژەی دابارین، ڕێژەی وەرگرتنی گەنم لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمتر دەبێت.

بێگەرد تاڵەبانی كه‌ ئه‌مڕۆ لەگەڵ شاندی جووتیارانی بەسرە و شاندیکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق كۆبوونه‌وه‌ و چه‌ندین پرسییان تاوتوێ كرد و ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێیان ده‌ركرد.

لڤین پرێس
Scroll to Top