Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

هاوسەرۆكی دەم پارتی: کێشەی کورد لە توركیا بە لەناوچون چارەسەر ناکرێن

Image

لڤین

تونجەر باكرهان، هاوسەرۆكی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند، هیوادارن بە زوترین كات شاندەكەیان سەردانی ئیمرالی بكەنەوە و كۆبونەوەی دوەم ئەنجامبدەن، دەشڵێت، “لە توركیا کێشەی کورد و دیموکراتیزەکردن هەیە كە بە لەناوچون چارەسەر ناکرێن، دەبێت دەرگاکان بکرێتەوە”.

تونجەر باكرهان، دوای کۆبونەوەی گروپی پەرلەمانی حزبەکەی لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، نازانن کەی شاندەكەیان لێدوان دەدات بۆئەوەی جارێكی دیكە سەردانی ئیمرالی بكەنەوە و كۆبونەوە ئەنجامدەدەن، بەڵام هیوادارە بە زوترین کات ئەوە ڕوبدات و داواكاری ئەوانیشە.

سەبارەت بە داواکاری باخچەلی بۆ کۆبونەوەی دوەم و “دەستبەرداربون لە چەک”، هاوسەرۆكی دەم پارتی دەڵێت، لێدوانەکەی بەڕێز باخچەلی سەبارەت بە “گرفتەکان بە پشتگوێخستن چارەسەر ناکرێن” گرنگە. لە ئێستادا کێشەی کورد هەیە، کێشەی دیموکراتیزەکردنی تورکیا هەیە كە بە لەناوچون چارەسەر ناکرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئێمە نازانین هەڵوێستی ئیمرالی لەبارەی چەك دانانەوە چۆت دەبێت، پێویستەكە شاندەکە بچێتەوە ئەوێ. دەبێت دەرگاکان بکرێتەوە. بەڕای من پێویستە ئەم پرسیارە لە حکومەت بکرێت”.

 

لڤین پرێس
Scroll to Top