لڤین
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی هاوڵاتیانی سڤیلیان لەبەنداوی تشرین کرد.
تەندروستی هەرێمی فوڕات لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی تورکیای داگیرکەر لە بەنداوی تشرین 5 هاوڵاتی شەهید بوون و 40ی دیکەش بریندار بوون.
دەشڵێت، بەئامانجکردنی هاوڵاتیان و ئەمبوڵانسەکان لەبەنداوی تشرین لەلایەن تورکیاو بەکرێگیراوەکانیەوە لەماوەی دوو ڕۆژدا، دژی بەهەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە زلهێزە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە بەرپرسیارێتی خۆیان سەبارەت بەم تاوانانە هەڵبگرن.