Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ئیلهام ئەحمەد ٢٠ی ئەم مانگە لە کۆشکی سپی دەبێت

elham

لڤین

هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرای دەكات، كە بۆ مەڕاسیمی دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی ئەمریكا 20ی مانگ دەچێتە كۆشكی سپی.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا “ڕۆژئاوای كوردستان” بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پشتڕاستی کردەوە، کە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە لە مەراسیمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە واشنتۆن ئامادە دەبێت.

ئیلهام ئەحمەد کە چەند ڕۆژێکە لە بەریتانیایە، لە وەلامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێکدا پشتڕاستی کردەوە، کە بەشداری مەراسیمی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ دەکات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بۆ هەمان مەراسیم، مەزڵوم عەبدی، فەرمانگی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات “هەسەدە” دەچێتە واشنتۆن.

لڤین پرێس
Scroll to Top