لڤین
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ساڵی 2024دا، وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ ته‌نها له 48%ی شایسته‌ی له‌به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم به 52 گوژمه ناردوه كه كۆی ئه‌وه‌ش ده‌كاته نزیكه‌ی موچه‌ی 10 مانگی موچه‌خۆرانی هه‌رێم.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “به‌پێی كشف حسابی بانكیمان له بانكی ناوه‌ندی عێراق لقی هه‌رێم / هه‌ولێر، له 1ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2024 تاوه‌كو 31ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2024 وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ له كۆی 20 ترلیۆن و 910 ملیار و 463 ملیۆن و 950 هه‌زار دینار، ته‌نها 10 ترلیۆن و 26 ملیار و 883 ملیۆن و 544 هه‌زار و 589 دیناری ناردوه كه ده‌كاته ته‌نها 48%ی كۆی شایسته‌كانی هه‌رێم به پێی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، له‌ساڵی 2024دا، وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ یه‌ك دیناری بۆ خه‌رجی به‌كارخستن و وه‌به‌رهێنان بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردوه، ئه‌و ته‌مویله‌شی بۆ موچه ناردویه‌تی به‌نزیكه‌ی ده‌كاته موچه‌ی 10 مانگی موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له تێكڕای ساڵه‌كه، ئه‌و پاره‌یه‌شی ناردویه‌تی به‌پچڕ پچڕ و به 52 گوژمه گه‌یشتۆته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تمان.