لڤین
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکی ڕاگەیاند.
شانەی راگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ محەمەد ئەحمەد مستەفا پێشمەرگەی فەوجی١ی لیوای ٤ی پیادە لەکاتی ئەرکی سەربازی خۆی لە یەکێک خالە سەربازییەکان لەناحیەی کانی ماسێ بە هۆی مینێکی کۆنی جێندراو شەهیدبوو.
دەڵێت، بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسەو سەرخۆشی لەخۆمان و کەس و کارو هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەکەین لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبر و ئارامی بە ئێمە و ماڵبات و کەس و کاری ببەخشێت.