لڤین
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” راگەیەندراوێکی لەبارەی بەردەوامی شەڕ لە مەنبەج بڵاوکردەوە.
ئەمرۆ شەممە 4ی کانونی دووەمی 2025، هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” رایگەیاند، “شەڕی سەختی لە نێوان هێزەکانمان و تورکیا لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی شاری منبیج بەردەوامە و دەیان چەکدار کوژراون و ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانیان تێکشکێندراون”.
ئاماژە بەوەکراوە، “تورکیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تۆپی قورس پشتیوانی گرووپە چەکدارەکان دەکات”.