Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

سەرۆکی ئەڵمانیا پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە

almaniya

لڤین

فرانک واڵتەر، سەرۆکی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ هەینی، پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە و 23ی شوباتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکرد.

پاش دوورخستنەوەی وەزیری پێشووی دارایی لە 6ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هاوپەیمانیی پێکهێنانی حکومەت هەڵوەشایەوە، دواتر لە 16ی کانوونی یەکەم، پەرلەمانی ئەڵمانیا متمانەی لە ئۆلاف شۆڵز، راوێژکاری وڵاتەکە سەندەوە، بەو هۆیەشەوە بەشێکی زۆر لە سەرکردەی پارتە سیاسییەکانی ئەڵمانیا پیشنیازیانکرد رۆژی 23ـی شوباتی 2025 هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە 23ـی شوباتی 2025 بەهەڵبژاردنی پێشوەخت دادەنرێت، بەهۆی ئەوەی حەوت مانگی دەمێنێت بۆ وادەی دیاریکراوی خۆی.

دواى جەنگی جیهانی دووەم، دەستوری ئەڵمانیا رێگە نادات، پەرلەمانی ئەو وڵاتە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و ئەو دەسەڵاتەی داوەتە سەرۆکی وڵات، سەرۆکی وڵاتیش 21 رۆژی هەیە بۆ بڕیاردان، پاش بڕیاری سەرۆکیش دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمان لەماوەی 60 رۆژدا ئەنجامبدرێت.

لڤین پرێس
Scroll to Top