Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

کەشناسیی عێراق: زریان و گەردەلول بەڕێوەیە

لڤین

دەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداری دەدات لە روودانی زریان و گەردەلول، بەرگریی شارستانیی عێراقیش رێنمایی بڵاودەکردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، “زریان و گەردەلول بەڕێوەیە”، هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق، هۆشداری دەدات و چەند رێنماییەکیش بڵاودەکاتەوە.

رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق:

1- لەو وایەرانەی شۆڕبوونەتەوە، دووربکەونەوە چونکە لەدوای پچرانیان مەترسی هەیە کە کارەبای تێدابێت.

2- دووربن لەو باڵەخانانەی کە مەترسی رووخانیان هەیە.

3- دووربکەونەوە لە درەختی گەورە، چونکە ئەگەری شکانیان هەیە.

4- لە پۆستەرەکانی رێکلام دوور بکەونەوە.

5- دەرگا و پەنجەرەکان دابخەن بۆ کەمکردنەوەی دزەکردنی هەوا لەکاتی گەردەلوولدا.

لڤین پرێس
Scroll to Top