Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

عێڕاق هەناردەی نەوتی بۆ سووریا ڕاگرت

Image scaled

لڤین

تۆڕی ئۆیل پرایس لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراق بڕیاری داوە بۆ ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ سووریا لەماوەی ئێستادا، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی قەیران لە ناوخۆی سووریادا بەرپابێت.

ئۆیل پرایس ئاماژەی بەوەشکرد، سوریا ڕۆژانە نزیکەی 120 هەزار بەرمیل هاوردە دەکات لە عێراقەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکانی، جگە لە 60 هەزار بەرمیلێکی دیکە لە ئێرانەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەتی ئێران دوای ئەوەی بۆی ڕوونبۆوە حکومەتی بەشار ئەسەد دەڕوخێت، لای خۆیەوە هەناردەکردنی نەوتی بۆ سووریا ڕاگرت و کەشتییەکانی گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکەی.

تۆڕەکە ئەوەشی پشتڕاستکردەوە کە ئێستا سووریا بەدەست کەمیی سووتەمەنییەکی زۆرەوە دەناڵێنێت، بەو پێیەی لە ماوەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەددا سووریا پشتی بە هاوردەکردنی عێراقی بەستووە بۆ دابینکردنی نەوت.

لڤین پرێس
Scroll to Top