Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

پێکدادانی هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی تورکیا لە نزیک بەنداوی تشرین بەردەوامە

هەسەدە x

لڤین

تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە هێرشێکی چڕیان بۆسەر ناوچەکانی نزیک بەنداوی تشرین دەستپێکردووە، هەسەدەش بەرپەرچی هێرشەکە دەداتەوە.

ئاژانسی هەواڵی هاوار دەڵێت، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا هێرشی چڕیان کردووەتە سەر دەورەبەری بەنداوی تشرین، هەسەدە و یەکینەکانی پاراستنی ژنان بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە و ئێستاش پێکدادانی سەخت لە ناوچەکە بەردەوامە.

هاوکات شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک دەنگۆی کۆنترۆڵکردنی بەنداوی تشرینیان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە بەدرۆخستووەتەوە، جەخت دەکەنەوە بەنداوەکە لەژێر کۆنترۆڵی هەسەدەدایە.

پێشتر چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ بەناوی وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە، گرووپە چەکدارەکان بە هاوکاریی تورکیا بەنداوی تشرین و چەند ناوچەیەکی نزیک بەنداوەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

لڤین پرێس
Scroll to Top