Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

خوێندنى باڵا ڕێنمایی نوێى ماستەر و دکتۆراو دبلۆمى باڵا بڵاودەکاتەوە

Image

لڤین

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنمایی تایبەت بە خوێندنى باڵا/ دیبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى و دیبلۆمى باڵاى دو ساڵەى پزیشکى کلینیکى پیشەیی و ماستەرو دکتۆرا لە هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە و بگوێرەی ڕێنماییەكەش، “بۆ دیپلۆمى باڵا پێویستە خوازیار نمرەكەی لە 50 بەرەوسەرەوە بێت، بۆ ماستەریش نمرەی 60 و بۆ دكتۆراش نمرەی 70 بەرەوسەرەوە بێت”.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بە ژمار (26683) كە واژۆی حەمەی حەمە سەعیدی وەزیری بەوەكالەتی لەسەرە و ئەمڕۆ 24ی (كانونی یەكەم/12) دەرچوە و تێدای هاتوە، “وەزارەت ڕێنمایی ژمارە (12)ى ساڵى 2024ى تایبەت بە ڕێنمایی خوێندنى باڵا/ دیپلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى و دیبلۆمى باڵاى دو ساڵەى پزیشکى کلینیکى پیشەیی و ماستەرو دکتۆرا لە هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردوە، بۆ دیپلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى پێویستە خوازیار نمرەكەی لە 50 بەرەوسەرەوە بێت، بۆ ماستەریش 60 بەرەو سەرەوەبێت و بۆ دكتۆراش 70 بەرەوسەرەوە بێت.

لەبارەی مەرجی تەمەنیشەوە دەڵێت، “دیپلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى مەرجی تەمەن نیە و خوێندن بە پارالێڵە، بۆ ماستەریش پێویستە خوازیار (فەرمانبەری هەمیشەی) تەمەنی 45 ساڵ زیاتر نەبێت و بۆ دكتۆراش بە هەمانشێوە دەبێت تەمەنی 45 زیاتر نەبێت، بۆ ئەو كەسانەی تەمەنیان سەرو 45 ساڵە دەبێت بە شێوەی پاراڵێڵ بەشداری بكەن”.

دەقی ڕێنماییەكان لە ڕێگەی ئەم لینكەوە بخوێنەوە

لڤین پرێس
Scroll to Top