Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

عەلی خامنەیی: ئێران هیچ هێزێکی بەوەکالەتی نییە

kurdistan

لڤین

رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە، “هیچ هێزێکی بە وەکالەتیان نییە، ئەگەر بیانەوێت هەر ھەنگاوێك بنێن پێویستیان بە ھێزی بە وەكالەت نییە”.

یەکشەممە، 22ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردووەتەوە کە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە، “هیچ هێزێکی بە وەکالەتیان نییە، ئەگەر بیانەوێت هەر ھەنگاوێك بنێن پێویستیان بە ھێزی بە وەكالەت نییە”.

رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاماژەی بەوەش دا، “ئەوانەى دەڵێن ئێران بریکارەکانی لە ناوچەکە لەدەستداوە، بەهەڵەداچوون، چونکە ئێران هیچ هێزێکی بە وەکالەتی نییە”، سەبارەت بە سووریاش خامنەیی گوتی، “پێشبینی دروستبوونی گرووپێکی بەهێز و شەرەفمەند لە سووریا دەكەین.”

خامنەیی باسی لەوەش کرد، “یەمەن شەڕ دەکات، چونکە ئیمانی هەیە، حزبوڵڵا شەڕ دەکات چونکە هێزی ئیمانەكەی بەرەو مەیدانەكان دەیبات، هەروەها حەماس و جیهادی ئیسلامی شەڕ دەکەن، چونکە بیروباوەڕەکانیان ناچاریان دەکات، ئەوان وەک بریکاری ئێمە مامەڵە ناکەن، ئەگەر ڕۆژێک بمانەوێت هەنگاو بنێین، پێویستمان بە هێزی بە وەکالەت نییە.”

دەشڵێت: لە سووریا زانکۆ، قوتابخانە، شەقام و ماڵ و ژیانی ھاووڵاتیان نا ئارامە،  ژیانیان هەمووی نائارامە، چی بکەن؟ دەبێت بە هێز و ئیرادە لە دژی ئەو کەسانە بوەستێت کە ئەم پلانەیان داڕشتووە و ئەوانەیشی كە جێبەجێیان کردووە.

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە قسەکانیدا گوتی: “بەرنامەی ئەمەریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی وڵاتان یەکێک لەو دووشتەیە، ئەویش یان ستەمکاریی، یان بڵاوکردنەوەی پشێویی و نائارامییە، بۆیە لە سووریا ئەو ئاژاوەیان دروست کرد، کەچی پێیان وایە سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە”.

لڤین پرێس
Scroll to Top