Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ڕوانگەی سوری: ئیسرائیل بە قوڵایی 9 کیلۆمەتر دەچێتە ناو لادێکانی درعا

c cbb ba fbab

لڤین

بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، هێزەکانی ئیسرائیل بە قوڵایی 9 کیلۆمەتر چونەته‌ ناو لادێکانی درعا لە باشوری سوریا.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ڕوداوەکانی سوریا تۆمارده‌كات، بڵاویكرده‌وه‌، هێزەکانی ئیسرائیل چونەتە ناو گوندی كویا و بەنداوی مێژویی ئەلوەحدە لە نزیک سنوری سوریا و ئوردن، لە شوێنە ستراتیژییەکان جێگیر بون، دوای هۆشداریدان بە دانیشتوان بۆ ڕادەستکردنی چەک لەناوچەكه‌دا.

ڕوانگە كه‌ باره‌گای سه‌ره‌كی له‌ له‌نده‌نه‌، ده‌ڵێت، “هێزەکانی ئیسرائیل چونەتە ناو کەتیبەی 74 لە دەوروبەری گوندی سیدۆن، لەسەر سنوری ئیداری نێوان پارێزگاکانی قونەیترە و درعا، لە هەنگاوێکدا کە نوێنەرایەتی پێشکەوتنێکی نوێ دەکات لە چوارچێوەی ناوچەی باشور لە سوریا”.

بەگوێرەی ڕوانگەی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، “ئەو هەنگاوە سەربازییە لەژێر ڕۆشنایی زیادبونی گرژییەکانی سنوری سوریا لەگەڵ جۆلانی داگیرکراودا دێت”.

لڤین پرێس
Scroll to Top