لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

هێزەکانی رووسیا لە دیمەشق دەکشێنەوە

n

لڤین

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، کشانەوەی هێزەكانی روسیا لە دیمەشق دەستیپێكردووە و دەگەڕێنەوە سەربازگەی حەمیمیم.

ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، لەژێر چاودێری گروپی چەكداری تەحریر شام كشانەوەی هێزەكانی روسیا لە دیمەشق دەستیپێكردووە و دەگەڕێنەوە سەربازگەی حەمیمیم لە دەوروبەری لازقیە.

ئەوەشی خستەڕوو، هێزەكانی روسیا لە دیمەشقەوە بە ئاڕاستەی سەربازگەی حەمیمیم لە دەوروبەری لازقیە دەكشێنەوە و تائێستا زیاتر لە ٢٥٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی روسیا كە سەربازانی روسی و بیلاروسی و كۆری و دیپلۆماتكارانیان تێدابووە لە دیمەشق كشاونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، گروپی چەكداری تەحریر شام بەڵێنیداوە لەوناوچانەی لەژێ كۆنترۆڵیاندایە پارێزگاری لە هێزەكانی روسیا بكات لەمیانی كشانەوەیاندا.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks