لڤین
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌مشه‌وه‌وه باران بارین چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه و به‌فریش ده‌بارێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی رایگەیاند “باران بارین ئێستا لەهەندێ ناوچه دەستی پێکردووە و له ئەمشەوه‌وه، کاریگەری بەرفراوان دەبێت و بەشێکی سنوری پارێزگای هەولێر و سنوری کۆیە و تەواوی ئیدارەی راپەڕین و سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و زۆرینەی گەرمیان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت”.
وتیشى “ئەگەر هەیە لەسنوری دهۆکیش هەندێ شوێنی کەم بڕێکی کەم ببارێت و خێرایی با هەندێ کات زیاد دەکات بەخێرایی مام ناوەند لەهەندێ ناوچەش ئەگەری روودانی هەورە بروسک هەیە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “کاریگەری ئەم شەپۆله تا کاتەکانی بەیانی درێژەی دەبێت و دواتر کاریگەری تەواو لاواز دەبێت و بەرەو کۆتایی دەڕوات”.