Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

گۆڕان پشتگیری بەرخودانی هەسەدە دەکات

20240826 203407

لڤین

بزوتنەوەی گۆڕان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و نیگەرانی لە دۆخی سووریا خستەڕوو و دەڵێت” پشتگیری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین”.

لە بەیاننامەیەکدا بزوتنەوەی گۆڕان کە لەپێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردۆتەوە هاتووە، گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشهاتەکانی سووریا سیناریۆی جیاوازی هێناوەتە ڕۆژەڤەوە، لەو چوارچێوەیەدا پرسی کورد لەناو ئەو شەڕ و ئاڵۆزیانەدا، لەبەردەم مەترسی و دەرفەتدایە.

ئاماژە بەوەشدراوە، بە وردی چاودێڕی بارودۆخ و پەرەسەندنەکانی سووریا و ڕەوشی کوردانی لەو ناوچەیە دەکات، هاوکات پشتگیری خۆمان بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان لەبەرامبەر هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆسەر ناوچە کوردنشینەکانی شەهبا و تل ڕەفعەت دەردەبڕین، کە بە هەزاران هاوڵاتی گەمارۆدراون، ئەمەش مەترسی دروست دەکات بۆ ئەنجامدانی تاوان و کۆمەڵکوژی.

دەقی بەیاننامەکەی بزوتنەوەی گۆڕان:

گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشهاتەکانی سوریا سیناریۆی جیاوازی هێناوەتە ڕۆژەڤەوە، لەو چوارچێوەیەدا پرسی کورد لەناو ئەو شەڕ و ئاڵۆزیانەدا، لەبەردەم مەترسی و دەرفەتدایە، بەتایبەت رۆژئاوای کوردستان دەرگیری پیلانی مەترسیدار و گۆڕانکاری دیموگرافیە.

هەربۆیە، لەڕوانگەی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و نەتەوەییەوە، بانگەواز لە هەمو هێزە کوردستانیەکان دەکەین، بۆ پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان و دوورخستنەوەی گەلەکەمان لە ئاگری شەڕ و ماڵوێرانی؛ بە هەڵوێستێکی هاوبەش پشتیوانی سیاسیی و مەعنەوی رۆژئاوای کوردستان و ئاوارە و قوربانیانی شەڕ بکەین.

بزوتنەوەی گۆڕان بە وردی بارودۆخ و پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی سوریا و ڕەوشی کوردانی ئەو ناوچەیە چاودێری  دەکات، هاوکات پشتگیری خۆمان بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان لەبەرامبەر هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆسەر ناوچە کوردنشینەکانی شەهبا و تل ڕەفعەت دەردەبڕین، کە بە هەزاران هاوڵاتی گەمارۆدراون، ئەمەش مەترسی دروست دەکات بۆ ئەنجامدانی تاوان و کۆمەڵکوژی، لەو ڕوانگەیەوە داواکارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هێزە نێودەوڵەتیەکان و رێکخراوەکانی چاودێری مافی مرۆڤ چاودێری دۆخەکە بکەن، بەتایبەت کە پرسی کورد پێویستی بە چارەسەرە لەڕێگەی دانوستان و دیالۆگی دیموکراتی، نەک گرتنەبەری ڕێگەچارەی چەک و سەپاندنی هێز.

لڤین پرێس
Scroll to Top