لڤین
سودانی رایگەیاند، هەرێم ڕۆژانە بڕی ٢٧٠هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت ئەمە جگە لەوەی بە نایاسای بەشێکی بە ئێران دەفرۆشرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەرێم بە بڕی ٢٧٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمە جگە لەو بڕە پارەیە کە بەرهەم دەهێنرێت لە نەوت بڕی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی تریش بۆ پێداویستی ناوخۆ و هەروەها بەشێک لەو نەوتە بە ئێران دفرۆشرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئێران سەبارەت بەم کارەی کە دەکرێت قسەمان کردووە و بە کارێکی نایاسایی دەزانین.