لڤین
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سبەی یەکشەمە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دەچێتە دیمەشق و ئەنقەرە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سبەی (یەکشەممە. 30-11-2024) عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لەسەر پرسی “یاخیبووان”ـی باکووری سووریا سەردانی وڵاتەکە دەکات.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، عێراقچی بەرلەوەی بچێتە تورکیا، “بۆ قسەکردن لەگەڵ بەرپرسان، دەچێتە دیمەشق”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای ئەو وڵاتە لە شارەکانی حەلەب و ئیدلب سەری هەڵداوە. هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن کۆنترۆڵکردنی زۆرینەی شاری حەلەبی ڕاگەیاندووە و هێزەکانی سووریای دیموکراتیش (هەسەدە) دوو شارۆچکەی کۆنترۆڵ کردووە.