لڤین
بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای کەلار-خانەقین کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسیش بریندارن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی ١١ی ٢٠٢٤ هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای کەلار-خانەقین لەنێوان هەردوو گوندی شێرەوەن و تۆپ عەسکەر توشی رووداوی هاتوچۆ بوون، کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسیش بریندارن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری نیسان سێنترا و شۆفرلێت ئۆپترا سێ کەسیان لە ئۆتۆمبێلی جۆری سێنترادابوون بەئاراستەی کەلار هاتوون، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لەسەرنشینەکان گیانی لەدەستدا ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایک بووی ساڵی ١٩٥١ەو، دانیشتووی قەزای خانەقینە، شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا لەدایک بووی ٢٠٠٢ەو، بەسەختی بریندارە.