لڤین
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسندکرا و له ئێستادا ته‌نها نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كورستان ماوه.
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پەسندکراوه، به‌وپێیه‌ش ژماره‌ی كورسییه‌كانی لایه‌نه‌كانی وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی فه‌رمی و كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه 18ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چو، پارتی 39 کورسی، یەکێتی 23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتو 7 کورسی، رەوتی هەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵ 3 کورسی، بەرەی گەل 2 کورسی، هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 1 کورسی و بزوتنەوەی گۆڕان 1 کورسیان بەدەستهێناوه.
به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، دەبێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 10 رۆژدا داوا لە پەرلەمانتارانی خولی نوێ بکات یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار ئه‌نجامبده‌ن.