لڤین
سەندیکای شۆفێران ڕایگەیاند، سەرجەم شۆفێرانی هێڵی سلێمانی- کەرکوک سزادران بەهۆی گرانکردنی نرخی گواستنەوە.
سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەو شۆفێرانەی هێڵی سلێمانی – کەرکوک، کە ئەمڕۆ نرخی گواستنەوەیان زیادکردبوو سزادران.
ڕوونیشیکردەوە، ماوەی هەفتەیەک سەرجەمیان لە کارکردن راگیراون.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ بەهۆی سەرژمێری گشتیەوە سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی کە لە شاری کەرکوک لە دایکبوون و بەهۆیەک لە هۆیەکان شارەکەیان جیهێشتبوو گەڕنانەوە بۆ شاری کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان.