لڤین
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی زەڕایەن ئاژاوە لەنێوان دوو گەنج درووست بوو، یەکێکیان دەست دەکات بە تەقە و ئەوی دیکە بریندار دەکات و هەڵدێت.
لەوبارەیەوە د. هاوڕێ محەمەد پزیشکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی گشتی شەهید رەئوف بەگی قەزای شارەزووە بە میدیاکانی راگەیاند “کاتژمێر 2:15 بوو بریندارێک گەیەندرایە نەخۆشخانە، دوای پشکنین بۆمان دەرکەوت دوو فیشەک بەر قاچی کەوتووە”.
وتیشی “ئەو گەنجە دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە”.
بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا تەقەکەرەکە دەستگیر نەکراوە، هەروەها دوو گەنجەکە تەمەنیان لەنێوان 28 بۆ 30 ساڵە و، دانیشتووی زەڕایەنن.