لڤین
هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناوداری کورد، ئیبراهیم قادری لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
سەلاح خزری هونەرمەند و میوزیکژەن ڕایگەیاند ، “کەمێک لەمەوبەر هونەرمەند ئیبراهیم قادری لە تەمەنی 90 ساڵیدا و بە نەخۆشی لە مهاباد کۆچی دوایی کردووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکەی لە شاری مهاباد بەخاک دەسپێردرێت.
ئیبراهیم قادری هونەرمەند و گۆرانبیژی میللی خاوەنی چەندین ئالبوم و ئاوازی کوردییە و خزمەتێکی زۆری لەو بوارەدا پێشکەش کردووە.