لڤین
پرۆفسۆر کۆچەر بیرکار، مامۆستای زانکۆی کامبریدج (Cambridge) لەلایان گۆڤاری پراسپێکتی وڵاتی بەریتانیاوە وەک بیرمەندی ساڵ هەڵبژێردرا.
گۆڤاری پراسپێکت (Prospect) هەموو ساڵێک لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە زانستییەکان 50 بیرمەند لە ئاستی جیهانیدا هەڵدەبژێرێت.
ئەم گۆڤارە لەبارەی هەڵبژاردنی پرۆفسۆر بیرکارەوە نوسیویهتى “لەنێوان ئەو 50 بیرمەندەی کە گۆڤارەکەیان هەڵیبژرادووە دەیان هەزار کەس دەنگیان بە کۆچەر بیرکار داوە تا وەکوو بیرمەندی یەکەمی ساڵ هەڵبژێردرا”.
کۆچەر بیرکار (فەرەیدوون درەخشانی) خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بەشاری مەریوانە. مامۆستای زانکۆی “کامبریج”ی بەریتانیایە ناوبراو لە ساڵی 2018هش خەڵاتی فیلدزی وەرگرت کە لە جیهانی زانست بەو خەڵاتە دەڵێن خەڵاتی نۆبێلی بیرکاری.